PM:05:38:23/11/2024
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند بەهۆی
ئەوەی لە وڵاتی سویسرا سەرپێچی هاتوچۆی ئەنجامداوە و ئەگەر هەیە زیندانی بکرێت.
لە هەواڵێکی شۆک
و سەرسوڕهێنەردا، ئێرلینگ هالاندی یاریزانی نەرویجی، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی،
ڕەنگە شەوێک لە زیندان لە سویسرا بمێنێتەوە، بەهۆی سەرپێچی هاتوچۆوە.
ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە ئەوروپا کاتی پشووەکانیانی
وەرز یان کاتێک کە تووشی پێکان دەبن لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا پشووەکانیان
بەسەردەبن، هەرچەندە هالاند هەمیشە پێی باشە لە زێدی خۆی بێت لە نەرویج، بەڵام هەندێکجار
بەهۆی خێزانەکەیەوە دەچێتە سویسرا.
ڕۆژنامەی بلیکی
سویسری لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرەکەی مانچستەر سیتی ڕووبەڕووی سزای
زیندانیکردن دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە سویسرا سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆی کردووە و
پێبژاردنی سزاکەی نەداوە.
ڕۆژنامەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەستێرە نەرویجییە، کاتێک لە کانتۆنی ڤۆد، قەزایەکی سەر
بە شاری لۆزانی سویسرا، سەرپێچی هاتووچۆی ئەنجامداوە، پۆلیسی کانتۆنی ڤۆد غەرامەیکردووە
بە بڕی 60 فرانکی سویسری واتە 65 یۆرۆ بەڵام یاریزانەکە تاوەکوو ئێستا ئەو بڕە
پارەیەی پێشکەش نەکردووە.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە هالاند دەتوانێت خۆی لە سزاکە رزگاربکات بەمەرجێک بە زووترین
کاتی سزا مادییەکە پیشکەش بکات، بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە بێت وڵاتی سویسرا سزای ئەستێرە
نەرویجییەکە دەدەن بەشەوێک زیندانیکردن.