AM:10:15:10/07/2021
2036 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاردۆ کامەران
گرێبەستی لەگەڵ تیپی یەکەمی کریستال پالاس واژوو کرد و وەرزی داهاتوو لە پریمەر
لیگ یاریدەکات.
کاردۆ کامەران سدیق
گەنجێکی کوردی 18 ساڵە و گرێبەستی لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی کریستال پالاسی
ئینگلیزی ئیمزا کرد و وەرزی داهاتوو لە خولی نایابی ئینگلتەرا یاری بۆ ئەو یانەیە
دەکات لە ژێر دەستی ڕاهێنەری فەرەنسی پاتریک ڤێرا.
یانەی کریستال پالاسی
ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی یانەکەیان بڵاویانکردەوە، هەشط یاریزانی تیپی لاوانی
یانەکەیان بۆ ڕیزی تیپی یەکەم سەرخستوە کە یەکێک لەوانە کاردۆ کامەرانی یاریزانی
لاوی کوردە.
دوای ئیمزاکردنی
گرێبەست لەگەڵ یانەکەی، کاردۆ کامەران لە پۆستێکیدا بڵاویکردەوە کە ئەم ساتانە
شانازین بۆی کە یەکەم گرێبەستی پیشەگەرایەتی لە ژیانی خۆیدا کردووە.
لە لێدوانێکیشیدا بۆ
پێگەی یانەکەی، کاردۆ دەڵێت، هەرگیز بروا بەم ساتانە ناکەم ، ئەمە خەونی هەموو
یاریزانێکە ، من چەند ساڵێکە هەوڵ بۆ ئەمە دەدەم و چەند جارێکیش ڕەتکراومەتەوە.
کاردۆ تەمەنی 18 ساڵە
و بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری سلێمانیە و لە ڕیزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق یاری کردوە و
یەکێک دەبێت لەو یاریزانانەی بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی ئۆلمپی عێراق دەکرێت.
خ . ک