لیڤەرپوڵ ئامادەکاری بۆ رۆیشتنی ئارنۆڵد بۆ ریاڵ مەدرید دەکات

PM:01:21:27/09/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ ئامادەکاری بۆ رۆیشتنی ئارنۆڵد بۆ ریاڵ مەدرید دەکات و شوێنگرەوەی دیاریکردووە.

لە ماوەی رابردوودا، هەندێک لە رۆژنامەکان باسیان لەوە کرد کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە نیازە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئەلیکساندەر ئارنۆڵد ئیمزا بکات دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ لە ئێستاوە ئامادەکارییەکانیان بۆ رۆیشتنی ئارنۆڵد لە یانەکەیانەوە بۆ ریاڵ مەدرید دەستپێکردووە.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە بۆیان دەرکەوتووە کە بەرگریکارەکەیان ئارەزووی ئەوە دەکات ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و چوونی بۆ یانەی شاهانە بە دروست دەزانێت.

دەشڵێت، یانەکەی پریمەر لیگ لە ئێستاوە شوێنگرەوەی ئارنۆڵدیان دیاریکردووە کە بیگوازنەوە ئەویش جێریمی فریمپۆنگی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانیە، دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی ئارنۆڵد لە کاتی چوونی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

خ . ک