ئەمشەو چەندین یاری بەڕێوەدەچن

PM:12:32:27/09/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولی ئیتاڵیا میوانداری لیچی دەکات و لە خولی فەرەنساش پاریس یاری هەیە.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان هەیە، ئەمشەو لە دەستپێکی هەفتەی شەشەمی خولی ئیتاڵیا و لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەکدا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری لیچی دەکات.

میلان تا ئێستا هەشت خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیدایە و دەیەوێت بەردەوامیبدات بە بردنەوەکانی بەتایبەت دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سێ خاڵی گرنگی بەرامبەر ئینتەر بەدەستهێنا.

فۆنسێکای راهێنەری یانەکەشی شاری میلانۆ ئامانجی ئەوەیە لەم یاریەشدا بردنەوە بەدەستبهێنێت تا بە تەواوی لە مەترسی دوورخستنەوە لە ئەرکەکەی دووربکەوێتەوە چونکە تا ئێستاش مانەوەی مسۆگەر نییە.

هەر ئەمشەو بەڵام لە خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری رین دەکات، لە خولی ئەڵمانیاش دۆرتمۆند رووبەڕووی بوخۆم دەبێتەوە.

لە خولی سعودیە لە کاتژمێر شەش و 20 خولەکدا، یانەی نەسر لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی وەحدە دەکات، دواتریش ئەهلی و ئیتیحاد رووبەڕووی قادسیە و خلیج دەبنەوە.

خ . ک