بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

PM:12:00:27/09/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاستی رافینیا وایکردووە بەرشەلۆنە هەوڵەکانی دەستپێبکات بۆ نوێکردنەوەی یاریزانەکە لەم ساڵدا.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی رافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ بكاتەوە ئەویش پاش ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات.

رافینیا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی لیدز یونایتدەوە بە بەهای 58 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەی کەتەلۆنیاوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای رافینیا لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس میگێل سانز لە رۆژنامەیسپۆرت ، لە ئێستا بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی رافینیا بۆ ماوەیەكی زیاتر نوێ بكاتەوە و ئامانجیشی ئەوەیە لەم ساڵدا ئەو بابەتە یەکلایبکاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یاریزانەکەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا زۆر دڵخۆشە کە هاوینی رابردوو گرێبەستی سعوودییەكانی رەتكردوەتەوە و لەگەڵ یانەکەیدا ماوەتەوە، چونکە لەم وەرزەدا لەژێر دەستی راهێنەرایەتی فلیك ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە كۆی هەشت یاری توانیویەتی پێنج گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.