ڤیدیۆ.. لە ئۆڵیمپیادى تۆکیۆ ئەرجەنتین یەکەم بردنەوەى بەدەستهێنا

PM:12:57:25/07/2021

1464 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆپى پێى ئۆڵیمپیادى تۆکیۆ، ئەرجەنتین تامى بردنەوەى کرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە میسڕى بردەوە.

لە جەولەى دووەمى یارییەکانى تۆپى پێى کوڕان لە ئۆڵیمپیادى تۆکیۆى 2020، لە کۆمەڵەى سێیەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و میسڕ ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئەرجەنتین بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و تاکە گۆڵەکەش فاکۆندۆ میدینا لە خولەکى 52دا تۆماریکرد.

بەمەش ئەرجەتین یەکەم بردنەوەى بەدەستهێنا، کە لە جەولەى یەکەمدا بە هەڵبژاردەى ئوسترالیا دۆڕا بوو، لە ئێستاشدا بە سێ خاڵ لە پلەى دووەمى کۆمەڵەکەیدایە و بە جیاوازى گۆڵ لە دواى ئوسترالیاى پێشەنگەوەیە.

ئەرجەنتین لە جەولەى سێیەمى کۆمەڵەکەیدا ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى ئیسپانیا دەبێتەوە، کە 28ى مانگ بەڕێوەدەچێت.

 
گ . ف