بۆ شوێنگرتنەوەی مباپی یەکێک لەنێوان ڕۆناڵدۆ و میسی دیاریکرا

AM:11:35:25/07/2021

4208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان لەنێوان میسی و ڕۆناڵدۆ یەکێکیان هەڵدەبژێرێت بۆ شوێنگرتنەوەی مباپی.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامە فەڕەنسیەکان ناوی ئەو یاریزانەیان ئاشکراکرد کە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکات بۆ شوێنگرتنەوەی کیلیان مباپی فەڕەنسی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆش ڕونیکردەوە کە لیۆناردۆ پێشنیارەکەی لەلایەن میسیەوە ڕەتکراوەتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە بکات ئەوەش دوای ئەوەی گرێبەستی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایهاتوە و تا ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا ئەو بڕیارەی میسی وایکردوە لیۆناردۆ بیر لە گواستنەوەی
ڕۆناڵدۆ بکاتەوە و جۆرج مێندێزی بریکاری کارەکانی یاریزانە پرتوگالیەکە ڕۆڵێکی کارا دەبینێت لە گواستنەوەی بۆ پاریس سان جێرمان.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان لەهەفتەی ڕابردوودا ڕایانگەیاند یانە پاریسیەکە گرنگی بە گواستنەوەی کریستیانۆ نادات لە ئێستادا و دەیانەوێت گرێبەستی کیلیان مباپی نوێبکەنەوە.

گرێبەستەکەی مباپی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایدێت و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیش هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەڕەنسیە دەدات.