بڕیاری کۆتایی دەربارەی مانەوە و ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

AM:09:28:25/07/2021

3456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاڤل نێدڤید هاندەرانی دڵنیاکردەوە لە مانەوەی هەریەکە لە کریستیانۆ و دیبالا و کیلینی لە یۆڤانتۆس.

پاڤل نێدڤیدی چیکی و جێگری سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس هاندەرانی یانەکەی دڵنیاکردەوە دەربارەی داهاتووی ئەستێرەکانی یانەکەی سرەڕای بونی دەنگۆیەکی زۆر لەسەر ڕۆشتنیان لەیانە ئیتاڵیەکە.

نێدڤید لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی وتی: بەڕێوبەری وەرزشی یۆڤی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بریکاری کارەکانی دیبالا و ئێمە لەکاتێکی گونجاوداین بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

تایبەت بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش نێدڤید وتی: ئەو ئەستێرە پرتوگالیە دووشەمە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان و لەگەڵمان بەردەوام دەبێت.

دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی جۆرجیۆ کیلینیش نێدڤیدی چیکی ڕایگەیاند کاتێک یاریزانەکە لە پشووەکەی گەڕایەوە ئەو کاتە دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەین.

یانەی یۆڤانتۆس وەرزی ڕابردوو ئاستێکی زۆر خراپی پێشکەش کرد و خولی ئیتاڵی لەدەستدا ئەوەش وایکرد دەستەی کارگێڕی یانەکە ماسیمیلیانۆ ئەلیگری بگەڕێننەوە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بۆ بەدەستهێنانەوەی نازناوەکان.