یاریزانێکی تیپە میللیەکان لە کاتی یاریدا تووشی زمان هەڵگەڕانەوە بوە و
گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد مەعسوم عەزیز کە خەڵکی کۆمەڵگای چڕەیە تەمەنی 17 ساڵە و ئەمڕۆ لەگەڵ
تیپەکەیدا بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە چونەتە یاریگای چیمەنی کۆمەڵگەی چڕە.
ئەحمەد یاریزانی هێڵی بەرگری بوە و لە خولەکی یەکی تایمی دووەمدا تووشی
زمان هەڵگەڕانەوە دەبێت و لە یاریگادا دەکەوێت.
شایەتحاڵێک بە ئێن ئار تی ڕاگەیاند بە ئوتومبێلی تایبەت گەیاندویانەتە
کەرتی تەندروستی چڕە و دواتر بە هۆی ئامادەنەبوونی شۆفێری ئەمبولانس هەر خۆیان
بردویانە بۆ نەخۆشخانەی شێخان و لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە.
خ . ک