PM:01:23:16/06/2024
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ساوسگەیت باسی لەوەکرد دەیانەوێت بە
شانازیەوە یەکەم یاری خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و متمانەیان بە یاریزانەکانیان هەیە.
گاریس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی
ئینگلتەرا پێش رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر سڕبیا ئاماژەی بەوەکرد، ئاگاداری
دەستپێکە نایابەکەی ئەڵمانیا و ئیسپانیایە و ئەوانیش دەیانەوێت بە شانازیاوە یەکەم
یاری کۆتایی پێبهێنن.
وتیشی: لە یۆرۆی ئەڵمانیا کۆمەڵێک تیپی ناوازە
هەن، دەبێت ئێمەش ناوازە بین بۆ پێشکەوتن لەڕێگەی کۆمەڵەکەوە و سەرنجی سەرەکیمان یەکەم
یاریمانە و زۆر بەلامانەوە گرنگە.
جەختیشی لەوە کردەوە سڕبیا بە هەڵبژاردەیەکەی
بەهێز دەبینن و دەیانەوێت توانای خۆیان بخەنە کار بۆ بردنەوەی یارییەکە.
باسی لەوەشکرد، یاریزانی زێڕینیان هەیە وەک و
هاری کەین و جود بێلینگهام کە چامپیۆنز لیگی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە،
هەروەها متمانەیان بە سەرجەم یاریزانەکانیان هەیە.