خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی بردیەوە

AM:08:22:16/06/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بەبێ بەشداری مێسی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لە فیلادێلفیا یونیەنی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 19 ی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لەدەرەوەی یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی بووە میوانی  فیلادێلفیا یونیەن.

تایمی یەکەم، لە خولەکی سێ یانەی خاوەن یاریگا بە گۆڵێک پێشکەوت، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم،

لە تایمی دووەمدا، دوو خولەک رۆیشت و میامی گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، لە خولەکەکانی 68و 84یش دوو یاریزانیان بە کارتی سور کرانە دەرەوە کە بە ناوەکانی رویز و ئەفیلیس.

بەڵام ئینتەر میامی خۆی بەدەستەوە نەدا و لە خولەکی چوارەمی کاتی زیادکراودا گۆڵی دووەم و بردنەوەی خستە تۆڕی یونیەن.

سەرەنجام میامی بە نۆ یاریزانەوە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بباتەوە و بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگدا بمێنێتەوە.