تۆتنهام گرێبەستی سۆنی نوێکردەوە

PM:02:21:23/07/2021

396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام ڕایگەیاند گرێبەستی سۆنی ئەستێرەی هێرشبەری یانەکەیان تا 2025نوێکردوەتەوە.

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند گرێبەستی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی یانەکەیان نوێکردۆتەوە کە ئەویش سۆن هیۆنگ مینگی کۆریە.

تۆتنهام لە بەیاننامەی فەرمی یانەکەدا نوسیویانە: دڵخۆشین بەڕاگەیاندنی هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی سۆن بۆ ماوەی چوار ساڵی تر و تا 2025 لە یانەکە دەمێنێتەوە.

ئەو هێرشبەرە کۆریە 280 یاری بۆ تۆتنهام کردوە و توانیویەتی 107 گۆڵ تۆماربکات و 64 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات.

سۆن لەلای خۆیەوە وتی: یاریکردنم لێرە بۆ ماوەی شەش ساڵ شەرەفێکی گەورەیە. یانەکە ڕێزێکی زۆری نیشاندام و وەک ئاشکرایە من دڵخۆشم کە لێرەم.

هەروەها وتیشی:تۆتنهام وەک ماڵی خۆم وایە بەتایبەتی بەهۆی پەیوەندیم لەگەڵ هاندەران و دەستەی ڕاهێنەرانەوە.