کەریم بنزیما تووشی کۆرۆنا بوو

PM:01:25:23/07/2021

1016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند کەریم بنزیمای هێرشبەری یانەکەیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە کەریم بنزیمای یاریزانی یانەکەیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ڕیاڵ مەدرید لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردووەتەوە کە یانەکەیان توشبونی هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنن دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینە پزیشکیەکانی تایبەت بە ڤایرۆسەکە کە پۆزەتیڤە.

بنزیما ئەم هاوینە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداری جامی یۆرۆی 2020 ی کرد بەڵام لەقۆناغی 16 ماڵئاواییان لە جامەکە کرد دوای ئەوەی بەرامبەر سویسرا شکستیانهێنا.

کەریم بنزیمە لەوەرزی ڕابردوو و لە پاڵەوانێتیە جیاوازەکاندا توانی 30 گۆڵ تۆماربکات و نۆ گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات.