پێلێ ڕایگەیاند مارتا زۆر زیاترە لە یاریزانێکی تۆپی پێ

AM:10:53:23/07/2021

928 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێلێ ڕایگەیاند شانازی بە مارتای کچە یاریزانی بەرازیلەوە دەکات بەهۆی دەستکەوتە مێژوویەکەی.

پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی لەلێدوانێکدا دەربارەی مارتای کچە یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند ئەو جێگای شانازیەوە و زیاترە لەوەی کە تەنها یاریزانێکی تۆپی پێ بێت و سەرچاوەیەکی هیوابەخشە بۆ زۆرێک لە یاریزانان.

مارتای 35 ساڵ و خاوەنی شەش تۆپی ئاڵتونی لەیاریەکانی ئۆڵمپیادی تۆکیۆ بەرامبەر چین توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و بوە یەکەم کچە یاریزان کە لە پێنج ئۆڵمپیادی لەسەریەک گۆڵ تۆماربکات.

پێلێ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستگرام پۆستێکی کردوە و نوسیوێتی: سڵاو مارتا هیوادارم ئێستا خەون بەدەستکەوتەکەتەوە ببینی, دەستکەوتەکەت زۆر زیاترە لە تۆمارێکی تایبەت چونکە ئەم ساتە هیوادەبەخشیتە ملیۆنان وەرزشوانی جیهان کە لەپێناو خەونەکانیان هەوڵدەدەن.

لەکۆتایشدا وتی: پیرۆزباییت لێدەکەم تۆ زۆر زیاتری لە یاریزانێکی تۆپی پێ و یارمەتیدەرێکی بۆ بنیاتنانی جیهانێکی باشتر لەڕێی بەهرەکەتەوە.