سوارێز هەموو ڕاستییەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشكراکرد

PM:09:22:06/10/2021

2548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سوارێز دوپاتیکردەوە کۆتا پەیوەندی لەگەڵ کومان تەنها 40 چرکە بوە و مووچەکەی کەمدەکردەوە ئەگەر داوای لێبکرایە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی جیجانتێس، لویس سوارێزی هێرشبەری ئێستای ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاند، ئامادەبووە لە پێناو مانەوەی لەبەرشەلۆنە مووچەکەی کەمبکاتەوە ئەگەر داوای لێبکرایە چونکە ئەو یانەیەی خۆشویستوە و حەزی کردووە یارمەتی بدات.

سوارێز وتی: کۆتا پەیوەندیم لەگەڵ کومانی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە تەنیا 40 چرکە بوە و ئەوەش ڕێگایەکی گونجاو نەبوو بۆ کۆتایی هێنانی کەسێک لەگەڵ کارەکەیدا.

وتیشی: کومان کەسایەتیەکی گەورەی نەبوو لە یانەکەدا، ئەو بە منی وت تۆم دەوێت بمینێتەوە بەڵام بارتۆمیۆی سەرۆک بڕیاریدا بمفرۆشێت و ئەویش نەیدەتوانی ئەوە ڕەتبکاتەوە.

سوارێز داوا لە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەکات ئارامبگرن و کەمێک چاوەڕێبکەن چونکە بەدڵنیاییەوە دوای ئەو گۆرانکاریانەی ئێستا کە لە یانەکەدا ڕویداوە و ئەو یانەیە دەبێتەوە بە یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان.

ئاماژەی بەوەشدا، لە یاریە گەورەکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان کاتێک گۆڵی یەکەمی تۆمارکردووە دڵنیابوەتەوە کە لە توانیاندایە ریمۆنتادا ئەنجام بدەن و ستایشێکی ئاستبەرزی ئەو شەوەی نەیمار دەکات و لویس ئینریکیش متمانەی پێکردوون کە دەتوانن بگەنە قۆناغی دواتر.

ئاشکراشیکرد، نازانێت لە داهاتوودا جارێکیتر لەگەڵ میسی پێکەوە لە یانەیەکدا یاریدەکەنەوە یان نا، بە پیکەنینیشەوە وتویەتی لەوانەیە دوای ساڵێک یان دوو ساڵ یان سێ ساڵیتر ئەوە ڕووبدات.

سوارێز دەڵێت، چاڤی کەسێکی گونجاوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە چونکە پەروەردەی یانەکەیە و دەزانێت بە چ شێوازێک پێکهاتەی یانەکە دابڕێژێت.

خ . ک