رامسی بوەتە ئامانجی دوو یانەی ئینگلتەرا

PM:11:54:27/09/2021

632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیڤەرتۆن و وێستهام چوونە کێبڕکێی گواستنەوەی ئارۆن رامسی بۆ ڕیزەکانی یانەکانیان.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ڕایگەیاندوە، ئارۆن رامسی وێڵزی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لە گواستنەوەی داهاتووی یاریزاناندا ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، ڕامسی هەستدەکات پشتگوێخراوە لەلایەن ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانە ئیتاڵیەکەوە بەتایبەت دوای گرێبەستکردن لەگەڵ مانوێل لوکاتێلیدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا یانەکانی ئیڤەرتۆن و وێستهامی ئینگلیزی چوونەتە کێبڕکێیەکی توندەوە بەمەبەستی گرێبەستکردن لەگەڵ ناوەراستکارە وێلزیەکەدا و دەیانەوێت لە زستانی داهاتوودا پەلکێشی ڕیزەکانیان بکەن.

زەسەن دوپاتیکردوەتەوە کە بەرپرسانی خانمە پیرەکە دەیانەوێت لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا دەستبەرداری رامسی ببن و گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە بەهۆی زۆری مووچەکەیەوە لە نۆ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە.

خ . ک