پێرێز بەهۆی ئەلاباوە دڵتەنگە

PM:11:24:27/09/2021

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز دڵتەنگەوە بەوەی نەیتوانیوە لەچەند ساڵی ڕابردوودا ئەلابا بگوازێتەوە ڕیزەکانی یانەکەی.

تۆڕی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگە بەوەی درەنگ داڤید ئەلابای گواستوەتەوە ڕیزەکانی یانەکەی.

تۆڕەکە ئاشکرایکردوە، پێرێز سەرسامە بەو ئاستە بەرزەی کە ئالابا لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی دەکات و بوەتە جێگرەوەیەکی باشی کاپتنی پێشووتری یانەکەی سێرجیۆ ڕامۆس و بەخێرایی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی یانەکەدا خۆی گونجاندوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دڵتەنگیەکەی پێرێز بەهۆی ئەوەیە کە نەیتوانیوە چەند ساڵێک پێش ئێستا گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکەی پێشووی بایرن میونشندا ئەنجامبدات.

دیڤینسا رونیکردوەتەوە، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدە لە وەرزەکانی رابردووشدا هەوڵی زۆریداوە بۆ پەلکێشکردنی ئەلابا بۆ ڕیزەکانی یانەکەی بەڵام یانە ئەڵمانیەکە ڕەتیانکردوەتەوە دەستبەرداری ببن تا دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی.

خ . ک