ڕیاڵ مەدرید لەکوێی کێشەکانی نێوان مباپێ و نەیماردایە؟

PM:10:56:27/09/2021

3124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید هۆکاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی کیلیان مباپێ و نەیمارە لە پاریس سان جێرماندا.

لەیاری ڕابردووی یانەکەیان بەرامبەر مۆنپیلیە لە خولی فەرەنسیدا، کیلیان مباپی ڕەخنەی لە شێوازی یاریکردنی نەیمار گرتوە و بە یاریزانێکی هاوڕێی وتوە کە تۆپی بۆ هەڵنادات و تەنیا بۆ خۆی یاریدەکات.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، هۆکاری سەرەکی تووڕەبونی مباپێ لەو یاریەدا یانەی ڕیاڵ مەدریدە چونکە ئەو یاریزانە ئارەزووی ئەوەی دەکرد پەیوەندی بەو یانە ئیسپانیەوە بکات.

ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە، نەیمار تا ئێستاش تێنەگەیشتوە لەوەی کە بۆ مباپێ دەیەوێت ڕیزەکانی پاریس جێبهێڵێت لەکاتێکدا لە توانایاندایە پێکەوە سیانەیەکی مەترسیدار لەگەڵ میسی دروستبکەن.

ئاشكراشیکردووە، مباپێ هەست بە تەنیایی و بێزاری دەکات لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی یانەکەیدا بەهۆی نزیکبونەوەیەکی زۆری یاریزانە لاتینیەکان لە یانەکەدا .

لیکیپ ئاماژەی بەوەداوە، لە ئێستادا کیلیان مباپی پەیوەندی تەنیا لەگەڵ کیمپیبی و مارکۆ ڤیراتی و ئەشرەف حەکیمی و مارکینیۆسدا باشە.

خ . ک