لیستی یاریزانانی ئەرجەنتین بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال بڵاوکرایەوە

PM:10:18:27/09/2021

1848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستی یاریزانانی ئەرجەنتین بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال بڵاوکرایەوە و میسی و دیبالا بانگهێشتکراون.

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ سێ یاری داهاتوو لە پالاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022 ڕاگەیاند کە لە 30 یاریزان پێکهاتووە.

لە لیستەکەدا هەر سێ یاریزانی پاریس سان جێرمان لیۆنێل میسی و ئەنخێل دی ماریا و پاریدیس دەبینرێن، پاولۆ دیبالای یاریزانی یۆڤانتۆسیش سەرەرای تووشبونی بە پێکان بانگهێشتکراوە.

هەریەکە لە ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆچی ئەستۆن ڤێلا و نیکۆلاس ئۆتامێندی و کریستیانۆ ڕۆمێرۆی ئەتڵانتا و لۆسێلسۆ و دی پاول و هەردوو هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان لاوتارۆ مارتینێز و خواکین کۆریا لە لیستەکەدان.

ئەرجەنتین لە 8 و 11 و 15ی مانگی 10ی داهاتوودا لە پالاوتنەکانی مۆندیالدا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی پاراگوای و ئۆرۆگوای و پیرۆ دەبێتەوە.
خ . ک
Image