PM:09:25:27/09/2021
2172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە بەرامبەر پاریس تووشی ئاستەنگی دەبنەوە و پۆچیتینۆش دڵنیا نیە لەسەرەکی بونی میسی.
پێش یاریەکەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پیپ گواردیۆلای
ڕاهێنەری مانچستەر سیتی لە کۆنفرانسێکدا بڵاویکردەوە کە لەو یاریەدا رووبەڕووی
ئاستەنگی زۆر دەبنەوە .
گواردیۆلا وتی: میسی لەو جۆرە یاریزانانەیە کە لە یاریگادا بونی خۆی
دەسەلمێنێت و پێویستی بە ستایشکردنی کەس نیە چونکە ماوەی 16 ساڵە لە یاریگاکاندا
بینیومانەوە و کاروانێکی وەرزشی تایبەتی هەبوە، هیوادارم بەشداری بکات چونکە لە
سوودی یاریەکەیە.
وتیشی: پاریس لە ئێستادا یانەیەکی بەهێزە و خاوەنی سێ هێرشبەری مەترسیدارن
و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین و یاریەکەی وەرزی ڕابردوو جیاوازە
لەم یاریە و لە ئێستادا ئەو یانەیە خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێزن.
لە بەرامبەردا پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان ڕایگەیاند، تا ئێستا
دڵنیا نەبوەتەوە لە دیاریکردنی پێکهاتەی سەرەکی بۆ ئەو یاریە وگەڕانەوەی میسی و ڤیراتی بۆ لیستی ناوەکانی ئەو یاریە دوپاتکردەوە.
پۆچیتینۆ ئاشكرایکرد
کە خەونی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگە لە کاری ڕاهێنەرایەتیدا و بەڵام
ئێستا لە قۆناغ سەرەتای خولەکەدان و رووبەڕووی یانەیەک دەبنەوە کە دەیانەوێت باڵادەستبن لە یاریگادا و خاوەنی
باشترین ڕاهێنەرن لە جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشدا
لەگەڵ نەیمار و مباپێ گفتوگۆیان کردووە لەسەر ئەو روداوەی لە یاریەکەی مۆنپیلیە
رویدا و ئێستا ئەوە بوە بە ڕابردوو.
خ . ک