یاسایەک کۆمان لە بەرشەلۆنە دەهێڵێتەوە

PM:08:30:27/09/2021

2404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی بەرشەلۆنە بەهۆی یاسای پارەی خاوێنەوە ناتوانن کۆمان لە ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان دووربخەنەوە.

کێشەی بابەتی داهاتووی ڕۆناڵدۆ کۆمان لە ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە لەدیارترین کێشەکانی یانە کەتەلۆنیەکەیە لەئێستادا بەتایبەتی بەلای خوان لاپۆرتای سەرکی یانەکەوە.

یاساکانی پارەی خاوێن لەئێستادا گەورەترین ڕێگرە لەبەردەم بەرشەلۆنەدا بۆ ئەوەی یانەکەی نوێبکاتەوە و ڕاهێنەرەکەی بگۆڕێت.

لەئێستادا ئەستەمە بەرشەلۆنە بتوانێت کۆمان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی دوربخاتەوە چونکە ناتوانێت بەرگەی ئەو مووچە زۆرە بکات کە بۆ قەرەبوکردنەوەی ڕاهێنەرەکە داواکراوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دوپاتیکردەوە کە سەرچاوەکانی نزیک لە کارگێڕی بەرشەلۆنە ئاماژە بەوەدەکەن هێنانی ڕاهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکە واتە بەزاندنی سنووری ڕێژەی ئەو مووچەیەی لەلایەن ڕابیتەی خولی ئیسپانیاوە دیاریکراوە.