پیۆلی: لە هەڵەکانی یاری پێشوومانەوە زیاتر فێربووین

PM:08:06:27/09/2021

608 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی دوپاتیکردەوە کە هەڵەکانی یاریەکەی لیڤەرپوڵ یارمەتیدەردەبن بۆ سەرکەوتنیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید.

ستیڤانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی تایبەت بە یاریەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دانی بە قورسی یاریەکەیاندانا.

پیۆلی لە لێدوانەکانیدا وتی: ئێمە خاوەنی تیپێکی لاوین و ناتوانین هەمیشە پشت بە خاوەن ئەزموونەکان ببەستین چونکە ئێمە خۆمان ئەوموون درووست دەکەین.

هەروەها وتیشی:ئەتلەتیکۆ یانەیەکی بەهێزە و ئامادەیە بۆ ئەم جۆرە یاریانە هەروەها خاوەنی ڕاهێنەر و چەندین یاریزانی سەرنجڕاکێشن کە سوود لە هەموو هەڵەیەک وەردەگرن.

لەبەردەوامی قسەکانی پیۆلی ئاماژەی بەوەکرد کە ووردەکاریەکان زۆر گرنگن چونکە لیڤەرپوڵ لە هەموو هەڵەیەکی بچووکدا سزایانداین بەڵام لەو هەڵانەوە فێربوین،ڕاستە یاریەکی گرنگە بەڵام چارەنوسساز نیە.

دەربارەی مانەوەی لە میلان بۆ ماوەیەکی زۆر وتی: ئەو پەیوەندیەی لەنێوان یاریزانان و یانەکەدا هەیە هیچ کاتێکی نیە بۆ کۆتایهاتن.