ڕەخنەکان لەسەر ڤار لە خولى فەڕەنسادا پەرەدەسێنن

PM:06:20:27/09/2021

544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕەخنەکان دژى شێوازى بەکارهێنانى ڤار لە خولى فەڕەنسا پەرەدەسێنن، کە لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا 18 بڕیارى ناوبژیوانانى ڕەتکردووەتەوە.

دواى تێپەڕبوونى هەشت هەفتە لە کێبڕکێکانى خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا، توڕەبوونى زۆربەى یانەکانى خولەکە لە بارەى ڤیدیۆى یاریدەدەرى ناوبژیوانەوە، کە بە ڤار ناسراوە، بەرەو هەڵکشان چووە.

جان میشێل ئۆلاسى سەرۆکى ئۆڵمپیک لیۆن لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دووپاتیکردەوە، بەهۆى ڤارەوە تیپەکەى لە پێنج خاڵ بێبەش بووە، هاوکات باسکاڵ گاسیانى ڕاهێنەرى یانەى کلێرمۆنتیش پێیوایە شایستەى ئەوە بوون چوار خاڵى زیاتر بەدەستبهێنن.

لە سەرەتاى ئەم وەرزەوە تاوەکو ئێستا ڤار نزیکەى 18 بڕیارى ناوبژیوانى لە لیگ وەندا ڕەتکردووەتەوە، لیۆن دوو جار سودى لێ وەرگرتووە، لەگەڵ ئەمەشدا سەرۆکى یانەکە توڕەیە لە بڕیارەکانى ڤار.

گ . ف

Football: Discontent growing over VAR use in Ligue 1 - CNA