PM:05:53:27/09/2021
1488 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بنیامین پاڤاردى بەرگریکارى بایرن میونشن بەهۆى کارتە سورەکەیەوە بە دوو
یارى ڕاگیران سزادرا.
یەکێتى تۆپى پێى ئەڵمانیا لە فرانکفۆرت ڕایگەیاند، بە دوو یارى ڕاگرتن سزاى
بنیامین پاڤاردى فەڕەنسى بەرگریکارى یانەى بایرن میونشنى داوە لە خولى پلە یەکى ئەڵمانیادا.
یەکێتییەکە ڕوونیکردووەتەوە، سزاکەى پاڤارد بەهۆى ئەو سەرپێچییە گەورەیەوەیە،
کە لە یارى یانەکەى بەرامبەر گرویسەر فورس لە هەفتەى شەشەمى بۆندس لیگادا
ئەنجامیدا، کە بەهۆیەوە کارتى سورى وەرگرت.
بایرن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و بە 16 خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى
خولەکەى گرتووە، پاڤارد و یانەکەشى دەتوانن تانە لە بڕیارەکە بدەن.
گ . ف