مۆرینیۆ بۆ کۆنفرانسە ڕۆژنامەنوسیەکەى ئەنجامنەدا؟

PM:04:16:27/09/2021

648 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ لە دواى دۆڕاندنى ڕۆما بە لازیۆ ڕەتیکردووەتەوە ئامادەى کۆنفرانسى ڕۆژامەنوسى دواى یارییەکە بێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى ڕاهێنەرى ڕۆما لەگەڵ ئەنجیلۆ مانجیانتى پەیامنێرى تۆڕى سکاى سپۆرتى ئیتاڵى بەشەڕهاتووە، لەبەرئەمەش لە دواى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر لازیۆ هۆڵى کۆنفرانسەکەى بەجێهێشتووە.

هاوکات ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى هۆکارى ئامادەنەبوونى مۆرینیۆى لە کۆنفرانسەکەدا بۆ سیاسەتى لازیۆ لە ڕێکخستنى کۆنفرانسە ڕۆژنامەنوسیەکەدا گەڕاندووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لازیۆ لەو کاتەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە سیاسەتێکى تایبەت لە کۆنفرانسەکان پەیڕەودەکات، لەم بارەیەشەوە مۆرینیۆ پێیوایە لازیۆ لەبەر ڕاهێنەرەکەى خۆى وادەکات، بەڵام ئەو دەیەوێت ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووى ڕۆژنامەنوسان ببێتەوە.

لەبەرامبەردا ڕابیتەى خولى ئیتاڵیا ئاماژەى بەوەکردووە، دەبێت مۆرینیۆ پەیڕەوى یاساکانى لازیۆ بکات، لەبەرئەوەى یارییەکە لە یاریگاى ئەودا بەڕێوەچووە.

گ . ف

Mourinho: 'Ref and VAR ruined Rome Derby' - Football Italia