PM:03:43:27/09/2021
636 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فێرگسۆن ڕۆناڵدۆ بە یۆلیۆسى قەیسەرى ڕۆما دەچوێنێت و نەشیتوانیوە ڕێگرى لێ
بکات لە چوونى بۆ ڕیاڵ مەدرید.
لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا، کە تۆڕى سکاى سپۆرتى بەریتانى
بڵاویکردووەتەوە، سێر ئەلێکس فێرگسۆنى ڕاهێنەرى پێشووترى یانەى مانچستەر یونایتدى
ئینگلیزى ستایشى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى دەکات و بە قەیسەرى ڕۆماى دەچوێنێت.
فێرگسۆن دەڵێت "بەدڵنیاییەوە گەڕانەوەى ڕۆناڵدۆ بۆ مانچستەر یونایتد شتێکى
نایاب بوو، بینیمان کاتێک چووە ناو یاریگا، هەر وەک چوونە ژوورەوەى یۆلیۆسى
قەیسەرى ڕۆما وابوو دواى سەرکەوتن".
فێرگسۆن ئاشکرایکرد، کە ڕۆناڵدۆ لە ماوەى یەکەمیشدا لە شەیتانە سورەکە
خەونى یاریکردن بووە بۆ ڕیاڵ مەدرید و ئەویش ڕێگرى لێ نەکردووە و دەشڵێت "ئەو
کات شەش ساڵى نایابى لەگەڵماندا بەڕێکرد، دواتر بە ڕێگەیەکى باش بەڕێمانکرد و
کاتمان هەبوو بۆ جێگرەوەى، کە گرێبەستمان لەگەڵ ئەنتۆنى ڤالنسیا ئیمزاکرد، کە ئەویش
یاریزانێکى نایاب بوو".
گ . ف