بەرشەلۆنە پێش یاریەکەی بەنفیکا هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت

PM:02:16:27/09/2021

3452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت دوای ئەوەی ئەوەی پیدری و ئەلبا گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەکان.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێش یاریەکەیان بەرامبەر بەنفیکا لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت و دوو یاریزانی گرنگی گەڕایەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوەکرد کە بەرشەلۆنە هەردوو یاریزان پیدری گۆنزالێس و جۆردی ئەلبای گەڕاونەتەوە و بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەیان کردووە.

ئەو دوو یاریزانە دوای ئەوەی قۆناغی چارەسەری پێکانەکەیان بەسەرکەوتویی تێپەڕاند وابڕیارە لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یانەکەیاندابن بۆ یاری داهاتوو.

بەرشەلۆنە لە یاری جەولەی یەکەمی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بایرن میونشن بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر دووچاری شکستهات.