ڤیدیۆ.. بۆکا جۆنیۆرز دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد

PM:12:24:27/09/2021

536 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى ئەرجەنتین، بۆکا جۆنیۆرز لە کۆڵۆنى بردەوە و دووم سەرکەوتنى لەسەریەکى تۆمارکرد.

لە هەفتەى 13ى خولى نایابى تۆپى پێى ئەرجەنتین، یانەى بۆکا جۆنیۆرز لە یاریگاى لا بۆمبۆنێراى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر یانەى کۆڵۆن یاریکرد.

بۆکا جۆنیۆرز بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و تاکە گۆڵەکەش نیکۆلاس ئۆرسینى لە خولەکى 66دا تۆماریکرد.

لە یارییەکى تردا، یانەى ئیندیپێندێنتى لە یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى گۆدۆى کروز بووەوە و بە گۆڵێک بەرامبەر بە چوار گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند.

بەم ئەنجامانە و بەکاتى، بۆکا جۆنیۆرز دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 21 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى شەشەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، گۆدۆى کروزیش خۆى گەیاندە پلەى هەشتەم و 20 خاڵى هەیە.

گ . ف