سانتۆ: پلان و خوێندنەوەکانم بەرامبەر ئارسیناڵ هەڵە بوو

AM:11:11:27/09/2021

704 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نونو سانتۆ ئۆباڵی شکستی یانەکەى بەرامبەر ئارسناڵ لە هەفتەى شەشەمی پریمەرلیگ گرتە ئەستۆ.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت، نونو سانتۆی ڕاھێنەری تۆتنهام دووپاتیکردەوە ئۆباڵی شکستەکەى بەرامبەر ئارسناڵ لە ئەستۆ دەگرێت و پلان و خوێندنەوەى بۆ یارییەکە هەڵە بووە، لەهەمان کاتیشدا ئاستی یاریزانەکانی وەک پێویست نەبوو.

سانتۆلە درێژەى لێدوانەکەى بۆ سکای ئیتاڵی، هۆکاری یەکەم و کۆتایی لە دەستدانی سێ خاڵی یاریەکە بۆ خۆی گەڕاندەوە و دووپاتیکردەوە ئەوەى ڕوویدا لە ڕابردوودا دەمێنێتەوە و هیچ بیانوویەک نیە بەرامبەر هاندەران تا ساڕێژی برینەکانی ئەو شکستە بکات.

سانتۆ هیواشی خواست بۆ یارییەکانی داهاتوو باشتر لە ڕابردوو بگەڕێنەوە و لە داهاتوودا بە پلانێکی جیاوازتر یاریی بکەن و ئاواتە خوازیشە دڵی هاندەران بە بردنەوەکان لە داهاتوودا دڵخۆش بکات و کار بۆ ڕکابەری یانە گەورەکان بکەن و دووپاتیشیکردەوە تا ئەم ساتەش لە کاروانەکەى پریمەرلیگ دوانەکەوتوون.