سعودیەکان هەوڵی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی دەدەن

PM:10:04:05/06/2023

936 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانە سعودیەکان گرنگی بە گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی دەدەن و یاریزانەکەش نیازی جێهێشتنی بەرشەلۆنەی نییە.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، رۆبێرت لیڤاندۆسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بووەتە ئامانجی یانەکانی سعودیە و لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە کە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، بە دڵنیاییەوە ئۆفەر ئامادەکراوە لەلایەن یانە بەهێزەکانی سعودیەوە تا پێشکەشی لیڤاندۆڤسکی بکەن بەڵام سەرەتا دەیانەوێت بزانن بیرکردنەوەی ئەو یاریزانە چۆنە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لیڤاندۆڤسکی تا ئێستا هیچ نیازێکی نییە یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوامی بدات بە یاریکردن،بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکەش بەهیچ شێوەیەک بیریان لە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە نەکردووەتەوە.

دەشڵێت، گەشتی ئەم دواییەی بێن زەهاڤی بەڕێوەبەری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی بۆ وڵاتی سعودیە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە و کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە بەهۆکارێکی گرنگ بەو بابەتە دەزانن.

سکای سپۆرت دڵنیاییداوە، بە دڵنیاییەوە لە کاتی گەشتەکەدا باس لە گرنگی پێدانی یانە سعودیەکان بە لیڤاندۆڤسکی بە بەڕێوەبەری کارەکانی وتراوە و لە ئێستادا چاوەڕێی هەڵوێستی یاریزانەکە دەکەن.
خ . ک