بایرن هەوڵی گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ دەدات

PM:09:39:02/06/2023

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ڕەتکردنەوەیان لەلایەن هاری کەینەوە بایرن گرنگی بەگواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ دەدات.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە هەوڵەکانی بەردەوامە تا لەگواستنەوەی هاوینەدا پێکهاتەی یانەکەی بەهێزتربکات و گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی سەرەڕم ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی کۆریرا دیلا سیرای ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکرد کە کارگێڕی بایرن چاوەکانی لەسەر تواناکانی دۆسان ڤلاهۆڤیچی سربی هێرشبەری یۆڤانتۆسە تا لەبری هاری کەینی ئینگلیزی گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن دوای ئەوەی یاریزانەکە ڕەتیکردەوە پریمەرلیگ جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەکە ڕونیکردەوە کە ڤلاهۆڤیچ گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس تا هاوینی 2026 بەردەوامە و یانە باڤاریەکە گرێبەستێکی بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردوە بۆ گواستنەوەی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرپرسانی یۆڤانتۆس دەیانەوێت لە بەرامبەر فرۆشتنی ڤلاهۆڤیچ 80 ملیۆن یۆرۆ وەربگرن بەڵام بەرپرسانی بایرن دڵنیان لەوەی کە دەتوانن بەنرخێکی گونجاو ئەو گرێبەستە یەکلابکەنەوە چونکە پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو یانەیە زۆرباشە.