PM:11:50:29/05/2023
568 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی دوپاتیکردەوە نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و میسی یاریزانێکی
یەکلاکەرەوەیە و تینوی بردنەوەیە .
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاند، بە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەیانی وتوە
گەڕاندنەوەی میسی بۆ یانەکەیان مانای زۆری هەیە و هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئەو
یاریزانە تەواو گونجاوە بۆ شێوازی ئێستای یانەکەیان.
چاڤی وتی: بە دڵنیاییەوە میسی دەتوانێت یارمەتیەکی زۆری یانەکەمان بدات و
لە زۆربەی شوێنەکانی یاریگادا توانای یاریکردنی هەیە، بەتایبەت لە هێرشبەری سەرە
ڕم و هێرشبەری لای راست، مۆندیالمان بینی و دەزانین کە ئەو یاریزانە هێشتا توانای
ئەوەی هەیە ئاستی بەرز پێشکەش بکات.
وتیشی: پەیوەندیم لەگەڵ میسی و بەردەوام قسە دەکەین، راستە لە دوای میسی
سەرکەوتووبوین لە بردنەوەی نازناو، هاندەران لەوە دەترسان دوای رۆیشتنی میسی
نەتوانن نازاو بەدەستبهێنن .
دوپاتیکردەوە کە میسی بەهرە دەهێنێت و گۆڵی نایاب و چارەنووسساز تۆمار
دەکات، میسی زیادەیەکی زۆری دەبێت بۆ یانەکەیان و بڕیاری گەڕانەوە و یەکلاکردنەوەی
داهاتووی لەدەستی خۆیدایە.
دەشڵێت، میسی هێشتا توانای ئەوەی هەیە جیاوازیەکی زۆر دروستبکات لە
یاریگادا چونکە یاریزانێکی یەکلاکەرەوە و تینوی بردنەوە و سەرکردەیە کە ئەوەش
هۆکاری جیاوازیەکەیەتی لە یاریزانەکانی تر.
رونیشیکردەوە، بە رێژەی لە سەدا 90 نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی وەک راهێنەری بەرشەلۆنە و هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نییە و
رۆژنامەکانیش دەڵێن گرێبەستە نوێیەکەی چاڤی تا هاوینی ساڵی 2026 دەبێت.
خ . ک