مان یونایتد 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ ڤینیسیۆس دابینکردووە

PM:11:00:29/05/2023

612 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی مان یونایتد بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیان دیاریکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی ڤینیسیۆس.

سەرچاوە رۆژنامەییەکانی بەڕیتانیا هەواڵێکی گرنگیان بڵاوکردەوە کە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد گرنگی بە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆرۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەدەن.

پێگەی کیک ئۆف رایگەیاندووە، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیان دیاریکردوو تا لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ڤینیسیۆس ئیمز ابکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئینگلیزیەکە بڕیاریانداوە درێسی ژماری حەوتی یانەکەیان بە ڤینیسیۆس ببەخشن ئەگەر رازیبێت بە پەیوەندیکردن بە یانەکەیانەوە لە کاتێکدا ئەو درێسە پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ پۆشیویەتی.

رونیشیکردووەتەوە، یانە ئینگلیزیەکە دەیانەوێت بارودۆخی ئێستای ڤینیسیۆس بقۆزنەوە بەتایبەت بابەتی بەکارهێنانی رەگەزپەرسی بەرامبەری کە لە ماوەی رابردوودا گەورەترین هەرای نایەوە لە خولی ئیسپانیا و ئەو یاریزانەش تووڕەیی و کاردانەوەی توندی هەبوو.

دەشڵێت، وەبەرهێنەرە قەتەڕیەکان ئامادەییان تیادایە سەرجەم بڕە پارەی تێجووی گواستنەوەی ڤینیسیۆس لە ئەستۆ بگرن ئەگەر سەرکەوتووبن لە کڕینەوەی یانە ئینگلیزیەکە .

پێگەکە دوپاتیکردووەتەوە، جگە لە مانچستەر یونایتد بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی قەتەڕیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە لەپێناو پەلکێش کردنی هێرشبەرە بەرازیلیەکە بۆ یانەکەیان.
خ . ک