چاڤی گۆڕانکاری لە بەرشەلۆنەدا دەکات

PM:09:44:29/05/2023

2592 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی گۆڕانکاریەکان لە بەرشەلۆنە دەستپێدەکات و بڕیاریداوە دەستبەرداری چوار یاریزان ببێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە پێنجشەممەی داهاتووەوە دەستدەکات بە ئەنجامدانی گۆڕانکاریەکان لە یانەکەیدا بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە بڕیاریداوە لە نێو گۆڕانکارییەکانی یانەکەیدا دەستبەرداری چوار یاریزان بێت و بەرپرسانی بەرشەلۆنەی لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە.

رونیشیکردووەتەوە، چاڤی بۆ ماوەی چەند رۆژێک کۆبونەوە لەگەڵ ئەو یاریزانانە دەکات کە لە دەرەوەی پلانەکاندا دەبن لە وەرزی داهاتوودا و یەکەم یاریزانیش ئانسو فاتی هێرشبەرە چونکە متمانەی خۆی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانی دووەمیش فرانک کیسێی کۆت دیڤواری و یاریزانی ناوەراستی یانەیەکەیەتی ئەوەیان بەهۆی ئاستیەوە نییە بەڵکو بەهۆی خراپی بارودۆخی دارایی یانەکەیانە و مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت.

دەشڵێت، یاریزانی سێیەم کە چاڤی دیاریکردووە دەستبەرداری بێت فێران تۆرێسی هێرشبەرە و یانەکەش داوای بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بەرامبەر دەستبەرداربوونی، کۆتا یاریزانیش پابلۆ تۆرێیە بەڵام بە فەرمی نایفرۆشن بەڵکو بە خواستن بۆ وەرزێک دەیدەن بە یانەیەکی تر.
خ . ک