تۆتنهام نرخی هاری کەینی دیاریکرد

PM:07:53:29/05/2023

520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام نرخی هاری کەینی دیاریکرد و هەر یانەیە هەوڵی گواستنەوەی بدات پێویستە 115 ملیۆن یۆرۆ بدات.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی نرخی فرۆشتنى هاری کەینی ئەستێرەی ئینگلیزی هێرشبەری یانەکە دیاریکردووە ،کە لەئێستادا چەند یانەیەکی گەورە لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند کە بەرپرسانی تۆتنهام نرخی سەرەتایی بۆدەستبەرداربون لە کەین بە 115 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە بۆ ئەو یانانەی خوازیاری گواستنەوەین.

گرێبەستەکەی کەین لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، تا ئەم ساتەش نەیتوانیوە لەگەڵ یانەکەی بگاتە ڕێکەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیی و ئارەزووی جێهێشتنی تۆتنهام دەکات.

هێرشبەرە ئینگلیزەکە ناوى بە چەند یانەیەکەوە بەستراوەتەوە کە دیارترینیان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، پاریس سان جێرمان، بایرن میونشن، چێڵسی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیە.