جامی رۆما.. مێدڤیدێڤ و هۆلگەر رۆن گەیشتنە یاری کۆتایی

PM:02:48:21/05/2023

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی رۆما مێدڤیدێڤ و هۆلگەر رۆن گەیشتنە یاری کۆتایی و تیستیپاس و روود ماڵئاواییانکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی رۆما بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی یاریکرد.

یاریەکە هەر لە سەرەتاوە رکابەریەکی زۆری بەخۆوە بینی و دوای کاتژمێرێک و 47 خولەک ، مێدڤیدێڤ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش حەوت بە پێنج گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، کاسپەر روودی نەرویجی رووبەڕووی هۆلگەر رۆنی دانیمارکی بووەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یاریەکەی پێدۆڕاند.

هەریەکە لە مێدڤیدێڤ و هۆلگەر رۆن سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەدەستهێنا، تیستیپاس و کاسپەر روود ماڵئاواییانکرد.

خ . ک