ڤیدیۆ.. لە جامى میتز مۆراى خۆى گەیاندە قۆناغى دووەم

AM:09:42:22/09/2021

512 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى میتز، ئاندى مۆراى لە ئوگۆ هۆمبێرتى بردەوە و جیل سیمۆنیش بە ئەلیخاندرۆ فۆکینا دۆڕا.

لە قۆناغى یەکەمى جامى میتز بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، ئاندى مۆراى بەریتانى بەرامبەر ئوگۆ هۆمبێرتى فەڕەنسى یاریکرد.

هەرچەندە ئاندى مۆراى کۆمەڵەى یەکەمى بە چوار گێم بەرامبەر بە شەش گێم دۆڕاند، بەڵام دواتر دوو کۆمەڵەى لەسەریەکى بەدەستهێنا و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە، ئەنجامى دوو کۆمەڵەکەش شەش بە سێ و شەش بە دوو گێم بوون.

بەمەش مۆراى شانبەشانى ئەلیخاندرۆ فوکیناى ئیسپانى سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، کە ئەمیش لە قۆناغى یەکەمدا بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە جیل سیمۆنى فەڕەنسى بردەوە.

گ . ف