PM:05:30:02/04/2023
636 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی نایابی عێراق، نەورۆز بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە سەناعەى بردەوە و
دهۆکیش بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر بە نەفت دۆڕا.
لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگای سلێمانی
میوانداری یانەی سەناعەی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر
بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی نەورۆز باشتر بینران و سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی
55 و 64 و 70 لەڕێگەی راوان ریبیرۆ دوو گۆڵ و ئۆکیکیۆلا تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان
بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یارییەکانی تردا، یانەى دهۆک لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى
نەفت بووەوە و بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و یانەى شورتەش بە سێ
گۆڵى بێ بەرامبەر لە یانەى دیوانییەى بردەوە.
بەم ئەنجامانە، شوڕتە بە 45 خاڵ و بەکاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی، دهۆکیش بە
35 خاڵ لە پلەى شەشەمدایە و نەورۆزیش بە 29 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەی 11یەم
بەدەستهێنا.
خ . ک