PM:05:46:21/09/2021
664 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلێگری رایگەیاند بۆ یاریەکەی سبەینێ گۆڕانکاری ئەنجامدەدات لە
پێکهاتەکەیدا بەهۆی زۆری یارییەکانەوە.
پێش رووبەڕووبونەوەی یانەکەی بەرامبەر سپیزیا لە هەفتەی پێنجەمی خولی
ئیتاڵیدا، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس لە کۆنفرانسێکدا
ڕایگەیاند، بەهۆی زۆری یارییەکان و جیاوازی تەنیا سێ ڕۆژ لە نێوان دوو یاریدا
پێویستە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یانەکەیدا بکات بۆ هەموو یاریەک.
ئەلێگری وتی: جۆرجیۆ کیلینی لە ڕاهێنانەکاندا تووشی پێکانبوە و پێویستی بە
پشوودانە بەڵام مۆراتا لە پێکانەکەی چاکبوەتەوە و هەریەکە لە فریدریکۆ کێزا و
دیلێختیش لە یاریەکەی سپیزیا بەسەرەکی یاریدەکەن.
وتیشی: باسی ئەنجامەکانی چەند یاری ڕابردوو ناکەم و تەرکیزمان لەسەر یاری
داهاتووە و دەمانەوێت سێ خاڵی یاریەکە بەدەستبهێنین و ئەو دۆخەی ئێستا تێبپەڕێنین.
ئاماژەی بەوەشدا کە یۆڤانتۆسی ئێستا جیاوازە لەو تیپەی دوو ساڵی ڕابردوو،
لە ئێستادا یانەکە خاوەنی یاریزانی نوێ و لاوە و پێویستیان بە کاتی زیاترە تا
لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوانیاندا هەبێت.
ڕاشیگەیاند لە یاری ڕابردوو بەرامبەر میلان تەنیا لەنێوان خولەکی 45 بۆ 55
یاریزانەکانی یانەکەی هەشت هەڵەی گەورەیان کردووە کە ئەوەش ڕێژەیەکی زۆرە بۆ
ماوەیەکی کورتی لەوشێوە.
خ . ک