باشترین پێکهاتەی هەفتەی خولی ئیسپانیا بڵاوکرایەوە

PM:04:47:21/09/2021

2540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێکهاتەی باشترینی هەفتەی لالیگا بڵاوکرایەوە و تەنیا یەک یاریزانی ڕیال مەدرید لە لیستەکەدایە و هیچ یاریزانێکی بەرشەلۆنەی تیادا نییە.

تۆڕی هو سکۆری جیهانی، پێکهاتەی باشترینی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیای بڵاوکردەوە، یانەی ئۆساسۆنا بە چوار یاریزان پشکی شێریان بەردەوکەوێت.

یاسین بۆنۆی سیڤیلیە بە گۆڵچی پێکهاتەکە هەڵبژێردراوە، هەریەک لە ناچۆ ڤیدال و دیڤید گارسیا و مانۆ سانچێزی یاریزانانی ئۆساسۆنا و کاتینای ڕایۆ ڤایۆکانۆ لە هێڵی بەرگری پێکهاتەکەدان.

فاسی سیسی ڕایۆ ڤایۆکانۆ و رۆدریگۆ دی پاولی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەنتۆنی لۆزانۆی قادیش و رۆبێرتۆ تۆرێسی ئۆساسۆنا لە هێلی ناوەڕاستدان.

لە هێڵی هێرشبردنیش هەریەکە لە کەریم بنزیمەی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید و نەبیل فەقیری یاریزانی ڕیاڵ بیتیس دەبینرێن.

لە پێکهاتەکەدا هیچ یاریزانێکی یانەی بەرشەلۆنە نابینرێن دوای یەکسانبوونی یانە کەتەلۆنیەکە لەیاریگای خۆی بەرامبەر گرانادا.

خ . ک