گرانترین 10 یاریزانی عەرەب دیاریکران

PM:04:19:21/09/2021

632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەشرەف حەکیمی گرانترین یاریزانی عەرەبە و نرخەکەی لە ریاز مەحرەز و محەمەد سەڵاح زیاترە.

لیستی گرانترین 10 یاریزانی عەرەب بڵاوکرایەوە و ئەشرەف حەکیمی مەغریبی گرانترین یاریزانە کاتێک بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەرمیلانەوە پەیوەندیکرد بە پاریس سان جێرمانەوە.

ڕیاز مەحرەزی جەزائیری لە پلەی دووەمی گرانترین یاریزانانی عەرەبدایە کاتێک لە 2018 بە بڕی 67 ملیۆن یۆرۆ لە لیستەر سیتیەوە چووە یانەی مانچستەر سیتیەوە.

لە پلەی سێیەمی گرانترین یاریزانانی عەرەب، محەمەد سەلاح میسری دەبینرێت کە لە 2017دا بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی ڕۆماوە پەیوەندیکرد بە یانەی لیڤەرپوڵەوە، لەکاتێکدا نرخی ئێستای یاریزانەکە لە ترانسفێر مارکێتدا 150 ملیۆن یۆرۆیە.

لە پلەی چوارەمی گرانترین یاریزانانی عەرەبدا حەکیم زەیاش دەبینرێت کە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسییەوە کردووە لە ساڵی 2020دا لە یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندیەوە.

ئیسلام سولەیمانی و مەهدی بن عەتیە و سەعید بن رەحمە لە پلەکانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەمدا دەبینرێن.

خ . ک