جۆکۆڤیچ و باری پارێزگارییان لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد

PM:03:54:21/09/2021

568 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆکۆڤیچ و باری پارێزگارییان لە پێشەنگی ڕیزبەندی جیهانی تێنس کرد و کریچکۆڤا و سویاتیک دوو پلە چوونە پێشەوە.

نوێترین ڕیزبەندی یاریزانی تێنسی سەرزەوی بڵاوکرایەوە، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی لە پێشەنگی ڕیزبەندیەکەدا مایەوە بە کۆکردنەوەی 12 هەزار و 133 خاڵ، دانێل مێدڤێدێڤی روسیش لە پلەی دووەمدایە و خاوەنی 10 هەزار و 575 خاڵە.

ستیفانۆس تیستیپاس و ئەلیکساندەر زڤێرێڤ و ئەندریە ڕۆبلێڤ لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدان.

رافاێل نادال بە پێنج هەزار و 815 خاڵ لە شەشەمی ڕیزبەندیدایە، ڕۆجەر فێدرێریش لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەکەدایە و خاوەنی سێ هەزار و 765 خاڵە.

لەسەر ئاستی کچانیش ئاشلی باری ئوسترالی لە پێشەنگدا مایەوە بە 10 هەزار و 75 خاڵ، سابالینکا و پلیسکۆڤا لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.

هەریەکە لە باربۆرا کریچکۆڤا و ئیگا سویاتیک دوو پلە هاتونەتە پێشەوە و لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمی ریزبەندیدان.

خ . ک