میسی تووشی پێکان بوو

PM:03:16:21/09/2021

3056 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان بەفەرمی پێکانی میسی ڕاگەیاند و بەشداری یاریەکەی میتز ناکات.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە میسی پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە کە لە ئەژنۆی چەپیدا پێکانی هەیە.

یانە پاریسیەکە ئاشکرایکرد کە میسی بەهۆی ئەو لێدانەی لە یاریەکەی بەرامبەر لیۆن لە خولی فەڕەنسی بەریکەوتووە تووشی پێکان بووە و ناتوانێت بەشداری یاریەکەی سبەینێ بکات بەرامبەر میتز.

یانەکە دوپاتیشیکردەوە کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت و ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنن.