PM:02:28:21/09/2021
3232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس دوپاتیکردەوە کە نهێنی ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی نوێدا هۆکارەکە
دەگەرێتەوە بۆ متمانەی ڕاهێنەر.
ڤینیسیۆس جۆنیۆرزی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی بەو
دەستپێکە بەهێزەی وەرزی نوێی دەربڕی بە وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەکەی
لە مانگی ڕابردوودا.
ڤینیسیۆس لە لێدوانێکی بۆ پێگەی فەرمی یانەکەی وتی: پێموایە نهێنی
سەرکەوتنەکەم ئەوەیە کە ڕاهێنەر متمانەم پێدەبەخشێت ئەو کاتەی کە پێویستمە تا بەباشترین
شێوە کارەکانم ئەنجام بدەم.
هەروەها وتیشی: هەشت بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم چونکە وەرزی نوێ ئاستێکی بەرز
پێشکەش دەکەم و سوپاسی هاندەرانیش دەکەم بۆ پشتگیریەکانیان.
لەکۆتایشدا وتی: بەڕاستی ئەو ئاستەی یانەکە جێگای خۆشحاڵیە و دەمانەوێت
بەهەمان ئاست بەردەوامبین تا کۆتایی.