هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆسەر پۆچێتینۆ

PM:01:58:21/09/2021

3016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان بەهۆی گۆڕینی لیۆنێل مێسی لەکاتی یارییەكەی لیۆندا، چارەنوسی خۆی خستۆتە مەترسییەوەو ئەگەری هەیە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی تیمەکەیەوە لە پۆستەكەی لاببرێت.

پۆچیتینۆ لە خولەکی 77ی یاری یانەكەی بەرانبەر لیۆن لەجێگەی مێسی ئەشرەف حەکیمی خستە نێو یاریگا، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی مێسی لە کاتی جێهێشتنی یارییەكەدا تووڕەیی خۆی بە ڕاهێنەرەکەی پیشان بدات.


ئەم ڕوداوە ڕەخنەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، هەرچەندە ئەو راهێنەرە ئەرژەنتینیە ئاشكرایكرد كە لە پێناو پاراستنی مێسی لە پێكان ئەو كارەی ئەنجامداوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، پۆچیتینۆ مەترسی ئەوەی لەسەرە بەهۆی مێسییەوە لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە، ڕۆژنامەکە تیشکی خستە سەر كاردانەوەكەی شێخ خەلیفە بن حەمەد ئەلثانی برای ئەمیری قەتەری خاوەنی یانەی پاریس كە تویتێكی كردوەو تێیدا نوسیویەتی: ئێوە دەیزانن كە لەندەن شارێکی جوانە، لە ژێر ئەم نوسینەشدا وێنەیەكی ڕاهێنەری ئەرژەنتینی پۆچیتینۆی داناوە.

ڕۆژنامەکە ڕونیکردۆتەوە کە ڕەنگە ئەم تویتە مانای هەبێت، واتە دەکرێت ئاگادارکردنەوەیەک بێت بۆ ڕاهێنەرەکە لە ئەگەری دوبارەبوونەوەی ئەو دۆخەی کە لەگەڵ مێسی ڕویدا.