PM:01:02:21/09/2021
1020 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕینا خەڵاتی باشترین گۆڵچی وەرزی ڕابردووی خوڵی ئیتاڵیای پێبەخشرا.
پیپی ڕینای ئیسپانی گۆڵچی یانەی لازیۆی ئیتاڵی لەلایەن لیژنەی ئۆڵمپی ئیتاڵیاوە وەک باشترین گۆڵچی
وەرزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا دەستنیشانکرا.
یانەکەی پایتەخت لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد کە ئەو گۆڵچیە 39 ساڵە
لەلایەن دینۆ زۆفی گۆڵچی نێودەوڵەتیەوە خەڵاتەکەی پێبەخشراوە.
ڕینا لە یاریەکانی وەرزی ڕابردوو و هەروەها لەم وەرزەشدا بەشێوەی سەرەکی
تۆڕی یانەی لازیۆ دەپارێزێت و بە ئاستەکەی توانی تۆماس ستراکۆشا بکاتە گۆڵی یەدەگ
لەیانەکەدا.
ئەو گۆڵچیە ئیسپانیە لەم وەرزەدا چوار یاری لەگەڵ لازیۆدا ئەنجامداوە و دوو
سەرکەوتن و شکستێک و یەکسانبوونێکی هەیە.