داهاتووی کومان لەژێر هەڕەشەدایە

AM:11:47:21/09/2021

2028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داهاتووی کومان ڕوون نییە و چەند ڕاهێنەرێکیش بۆ شوێنگرتنەوەی دەستنیشانکراون.

دوای بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکانی یانەی بەرشەلۆنە ، هەڕەشە لەسەر داهاتووی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە درووستبوە.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردوەتەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە متمانەیان بە کومانی ڕاهێنەری ئێستای یانەکەیان نەماوە و بە نیازن لە نزیکترین کاتدا لە پۆستەکەی دوریبخەنەوە .

ئاشکرایانکردووە، چەند ڕاهێنەرێک دەستنیشانکراون بۆ شوێنگرتنەوەی ڕاهێنەری ئێستای یانەکەیان کە ئەوانیش ئەنتۆنیۆ کۆنتی و ئەندریا پیرلۆی ئیتاڵی و چاڤی هێرناندێز و تین هاگ و فیلیپ کۆکۆی هۆڵەندی و مارسێلۆ بێلسای ئەرجەنتینین.

ئاماژەیان بەوەشداوە، پیرلۆی ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس هەڵبژێردراوی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکەیە و بەشێک لە بەرپرسانی یانەکەش دژی ئەوەن ئەو راهێنەرە کەم ئەزموونە بکرێتە ڕاهێنەری یانەکەیان.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی مۆندۆی کەتەلۆنی دوپاتیکردەوە کە کارگێری بەرشەلۆنە متمانەیان بە کومان بەخشیوەتەوە تا یاری داهاتوو بەرامبەر قادیش و دواتر بڕیار لەسەر داهاتووی دەدەن.

خ . ک