AM:11:31:21/09/2021
584 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فێدرێر ڕایگەیاند کە چارەسەری پێکانەکەی هەنگاو بە هەنگاو دەڕوات و
بەمنزیکانە ناگەڕێتەوە.
ڕۆجەر فێدرێری سویسری ئەستێرەی تۆپی تێنسی جیهانی ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی
بۆ یاریگاکان نزیک نیە و دوپاتیکردەوە کە قۆناغە سەختەکە تێپەڕاندوە چونکە
لەپێکانەکەی ئەژنۆی ڕاستی چاکبووەتەوە.
فێدرێر لە لێدوانێکی ئاماژەی بەوەکرد کە لەبارودۆخێکی باشدایە و پڕۆسەی
چاکبوونەوەی پێکانەکەی هەنگاو بە هەنگاو بەرەوەپێش دەچێت.
هەروەها وتیشی: قۆناغە سەختەکانم تێپەڕاندووە چاوەڕێین بزانین لە داهاتوو
چی ڕوودادات، کاتێک لە پیکان دەگەڕێیتەوە ئەوا هەموو ڕۆژێک باشترینە بەلاتەوە و
سەرەڕای ئەو هەموو نەشتەرگەیانەش بەڵام لەڕووی دەروونیەوە کار تێنەکردووم.
لەکۆتایشدا وتی: گەڕانەوە بۆ ڕکابەریەکان وەک تەحەدایەک وایە بۆم چونکە
دەمەوێت ئاستی خۆم بگەڕێنمەوە و دەستبکەمەوە بەڕاهێنانەکان بەڵام دانی بەوەشدانا
کە ئەو کارە پێویستی بە ئارامگرتنە.