مباپێ نهێنیەک ئاشکرادەکات

AM:10:57:21/09/2021

4876 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ نهێنی ئەوە ئاشکرادەکات بەرلەوەی مۆناکۆ جێبهێڵێت نزیکبوو لەوەی ڕوو لە یانەی ئارسناڵ بکات.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی مباپێ دەڵێت: "ئارسن فینگەری راهێنەری پێشوی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیی خاوەنی ناوبانگێکی گەورەیە بەوەی رێزێکی گەورە لە یاریزانەکانی دەگرێت، ئەوە بوە هۆکاری ئەوەی لەو كاتەدا بیر لەوە بکەمەوە رو لە یانە ئینگلیزییە بکەم، بەڵام دواتر پاریس سانجێرمان بوە چارەنوسم".

لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا مباپێ ئەوەی ئاشکراکردوە، کە ڤینگەر یەکێک بو لەو راهێنەرانەی یاریزان پێدەگەیەنێت و دڵسۆزانە کارەکانی دەکات، هەربۆیە لەو هاوینەدا کارێکی لەو جۆرە هەبو کە نزیک بو لەوەی درێسی تۆپهاوێژەکان بپۆشم.

لەکۆتایی قسەکانیدا ناوبراو وتیشی: "بڕیاری کۆتایی من یانەی پاریس سانجێرمان بوو، چونکە دەمزانی لەو یانەیەدا زیاتر تواناکانم گەشە دەکەن و خەونەکانم بەدیدەهێنم"