AM:10:37:21/09/2021
624 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەرمیلان جۆری پێکانەکەی ڤیداڵی ئاشکراکرد و لە یاری فیۆرنتینا
ئامادەنابێت.
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەشێوەیەکی فەرمی پێکانی ئارتۆرۆ ڤیداڵی
یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەکەی ڕاگەیاند.
ئینتەر ئەمشەو لە هەفتەی پێنجەمی داهاتووی خولی ئیتاڵیا لە
یاریگای ئارتیمۆ فرانکی دەبێتە میوانی فیۆرنتینا.
ڤیداڵ لە یاری پێشووی یانەکەی بەرامبەر بۆڵۆنیا بەشداری نەکرد کاتێک ئینتەر
بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئینتەر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند ئارتۆرۆ ڤیداڵ پشکنینی پزیشکی
ئەنجامداوە و ئاشکاربووە کە لە ماسولکەکانی قاچی ڕاستیدا پێکانی هەیە و لە ڕۆژانی
داهاتوودا پشکنینی نوێی بۆ دەکرێت.
پێگەی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە ڕەنگە ڤیداڵ لە 2ی مانگی
داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاکان.